سبه‌ی تێدێكس نیشتمان به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 – هه‌ولێر:
شه‌شه‌مین ئیڤێنتی تێدێکس نیشتمان له شاری هه‌ولێر به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 به‌ڕێوه‌ده‌چێت و زیاتر له هه‌زار به‌شداربوو گوێ له 14 قسه‌كه‌ری ناوخۆیی و جیهانی ده‌گرن.
وابڕیاره سبەی شەممە (4ـی ئادار/مارسی 2023)، لە ھەولێری پایتەخت بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24 شەشەمین ئیڤێنتی تێدێکس نیشتمان بەڕێوەبچێت و 40 گه‌نجیش براند و به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانی خۆیان نمایشده‌كه‌ن.
کوردستان24 رووماڵێکی فراوانی چالاکییەکانی تێدێکسی ئەمساڵ دەکات کە زیاتر لە هه‌زار کەس بەشداری تێدادەکەن، كه 150 خۆبەخش ئامادەکارییه‌كانی ئه‌و ئیڤێنته‌یان ته‌واوكردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌مساڵیش، جگەلە شارەکانی ھەرێمی کوردستان، لە ئەمه‌ریکا و وڵاتانی ئەوروپاشەوە میوانان بەشداری شه‌شه‌مین ئیڤێنتی تێدێكس نیشتمان ده‌كه‌ن.
ئیڤێنتی تێدێكس نیشتمان وه‌ك ئیڤێنتێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جیهان له چه‌ندین وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بیرۆكه و توانا و داهێنانی گه‌نجان و كه‌سان دیاری ناو كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ئاستی بواره جیاوازه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.