دادگای بیلارووس براوەیەکی خەڵاتی نۆبڵی بە 10 ساڵ زیندانی سزادا

K24 - هه‌ولێر:

دادگای بیلاڕووس بڕیاریدا ئەلێس بالیاتسکی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە 10 ساڵی زیندانیکردن سزا بدات.

بەپێی روونکردنەوەکەی دادگای بیلاڕووس، ئەلێس بالیاتسکی تێوەگلاوە لە هاوکاریکردنی خۆپیشاندەران و قاچاخچێتی بە چەکەوە و بەو تۆمەتەش سزای 10 ساڵی زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

لەبەرامبەردا پارتە ئۆپزسیۆنەکانی بیلارووس سزادانی ئەلێس بالیاتکسی بە سیاسی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دەزانن.

هەر سەبارەت بە سزادانی ئەلێس بالیاتسکی، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا سەرکۆنەی سزادانی ئەو براوەیەی خەڵاتی نۆبڵ سەرکۆنە دەکات و بە سەرکوتکردنی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤی دەزانێت.