فۆرد رادیۆی AM لە مەستەنگی 2024 دانانێت

K24 - هەولێر:

نەوەی داهاتووی فۆرد مەستەنگ رادیۆی AM لە مانگی داهاتوو دەچێتە بەرهەمهێنان و چەند گۆڕانکارییەک لە خۆدەگرێت، هەموویان دڵخۆشکەر نین، بەتایبەتیش لادانی رادیۆی AM لە بەشی رادیۆی ئۆتۆمبێلەکە چونکە فۆرد دەڵێت فریکوێنسەکەی کاریگەری دەکاتە سەر لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکە.

کۆمپانیای فۆردی ئەمه‌ریکی خۆی ئامادەکات بۆ دروستکردنی نەوەی داهاتووی فۆرد مەستەنگ 2024 کە پێشبینی دەکرێت تایبەتمەندی زیاتری کارەبایی و تەکنەلۆژیای نوێتر لەخۆبگرێت، بەڵام تەکنەلۆژیا نوێیەکەی فۆرد کاریگەری دەکاتە سەر رادیۆی AMـی ئەو ئۆتۆمبێلە.

فۆرد دەڵێت شەپۆڵی رادیۆیی AM کاریگەری دەکاتە سەر ئەلکترۆماگناتیکی لێخوڕینی ئۆتۆی ئەو ئۆتۆمبێلە، بۆ ئەوەی کەمترین کێشە بۆ لێخوڕینی ئەو ئۆتۆمبێلە وەرزشییە دروستبێت، بڕیاریان داوە رادیۆی AM لە ناو ئۆتۆمبێلەکە نەبەستن وە ناتواندرێت دواتریش بۆی دابندرێت.

هەرچەندە لە سەردەمێکی زۆر پێشکەوتووی تەکنەلۆژییان بەڵام لە وڵاتێکی وەکو ئەمەریکا رادیۆ هێشتا زۆر بەناوبانگە و رادیۆی ئانتێنا هێشتا ژمارە یەکە و لە پێش ئەپەکانی وەکو پۆدکاست و رادیۆ دیجیتاڵییەکانە لەسەر ئۆتۆمبێل و مۆبایل، بەپێی وێبسایەتی TechSpot بێت ئەمه‌ریکییەکان هەفتانە 12.2 کاتژمێر گوێ لە رادیۆی ناو ئۆتۆمبێل دەگرن.

تایبەتمەندییەکانی مەستەنگی نوێ بریتین لە بزوێنه‌رێكی هەشت پستۆنی پێنج لتریی و هێزی 480 ئەسپ بەرهەم دەهێنێت، جۆری دووەمی EchoBoostـە و 2.3 لترییە و تۆربۆچارجە.