کۆشکی جنۆکەیی یەکەم ترەیلەری بۆ بڵاوکرایەوە و پڕە لە ئەستێرەی هۆڵیوود

K24 - هەولێر:

ستودیۆی دیزنی یەکەم ترەیلەری بۆ فیلمی Haunted Mansion بڵاوکردەوە، جێرد لیتۆ و ئۆون ویڵسن بەشێکن لە ئەستێرەکانی هۆڵیوود لەو فیلمە ترسناکە نوێیە.

ماوەی چەند ساڵێکە هەواڵی بەرهەمهێنانی فیلمی کۆشکی جنۆکەیی دیزنی هەیە، لە کۆتاییدا بۆ یەکەمجار دەتوانین بینەری یەکەم تیزەر ترەیلەری ئەو فیلمە بین، چیڕۆکی فیلمی Haunted Mansion بەم شێوەیە:

قەشەیەک، پرۆفیسۆرێک و لێکۆڵەرێکی جنۆکەکان هەوڵ دەدەن یارمەتی ئافرەتێک و خانەوادەکەی بدەن کاتێک دەیانەوێت ماڵیان بگوازنەوە کۆشکێکی پڕ جنۆکە.

لەو فیلمە هەریەکە لە دانی دڤیتۆ، جێرد لیتۆ و ئۆون ویڵسن و جەیمی لی کێرتس بەشدارن بە رابەرایەتی کردنی دەرهێنەر جەستن سایمن وەکو دەرهێنەر، بڕیارە لە 28ـی مانگی هەشتی ئەمساڵ لە سینەماکان نمایشبکرێت.