شێوەی راستی کارەکتەرەکانی یارییە بەناوبانگەکە ببینە
K24 - هەولێر:
هەوادارێک بە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد (AI)ـی بۆ وێنە، هەڵساوە بە دروستکردنی وێنەی لە راستیچوو بۆ سەرجەم کارەکتەرەکانی یاری GTA SA.
بەناوبانگترین یاری GTA لە کوردستان و دەتوانین بڵێین بەناوبانگترین ڤیدیۆ یاری لە مێژوودا لە هەموو جیهان جی تی ئەی سان ئاندرێسە کە لە کوردستان بە (درایڤەر) دەناسرێت، لەسەردەمی کۆنسڵی PS2 بڵاوکرایەوە وە تاوەکو ئێستا شێوەی ئەو کارەکتەرانەمان بە کوالێتییەکی بەرز نەبینیوە بەهۆی کۆنی یارییەکە، هەرچەندە ستودیۆی رۆکستار یارییەکەی دووبارە بە کوالێتی بەرز بڵاوکردەوە بەڵام شێوەی کارەکتەرەکان هەر وەکو خۆی مایەوە و گۆڕانکاری گەورەی بەسەر نەهات، بەڵام هەوادارێک ئەو کارەی ئەنجامدرا ئەمەش ئەنجامەکەیە: