سوپای بەریتانیا بەکارهێنانی تیک‌تۆک لەسەربازەکانی قەدەغە دەکات
K24 – هه‌ولێر:
سوپای بەریتانیا بە بڕیارێک بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵاتی تیکتۆکی لە ئەندامانی هێزە تایبەتەکانی قەدەغەکرد.
سوپای بەریتانیا سەباری قەدەغەکردنی تیک‌تۆک لە ئەندامانی هێزە تایبەتەکان، داواشیکردووە ئەو هێزانە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەش لەکاتی ئەرکەکانیاندا بەکارنەهێنن.
سەبارەت بەهۆکاری قەدەغەکردنی تیک‌تۆک لە ئەندامانی هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا، سوپای به‌ریتانیا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو هێزانە راستەوخۆ لەگەڵ دەزگای هەواڵگری هەماهەنگییان هەیە و نابێت رێگە بە دزەکردنی هیچ زانیارییەک بدەن.
پێشتریش ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا، پڕۆژە یاسایەکی پەسەندکرد، بەمەبەستی قەدەغەکردنی بەکارهێنانی تیک تۆک لەلایەن فەرمانبەرانی فیدراڵی ئەمەریکاوە، لە فه‌رمانگه‌كانی دەوڵەتدا.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا، هیندستان، تایوان، یه‌كێتی ئه‌وروپا و پاكستان و ئه‌فغانستان به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی به‌كارهێنانی تیكتۆكیان قه‌ده‌غه‌كردووه.
تیک‌تۆک یەکێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، زیاتر پشت بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ دەبەستێت، ژمارەی بەکارهێنەرانی زیاترە لە ملیارێک و 500 ملیۆن، زۆرینەی پشکەکانی کۆمپانیاکە، لەلایەن سەرمایەدارانی چینەوە خاوەنداریه‌تی دەکرێت.