له‌ ئه‌ڵمانیا 53 ئه‌فسه‌ری پۆلیس برینداربوون

.
.

K24 - هەولێر

له‌ خۆپیشاندانێكدا له‌ شاری ئۆفینبۆرگ دژی كۆنگره‌ی پارتی ئۆپۆزسیۆنی راستڕه‌و له‌ ئه‌ڵمانیا، 53 ئه‌فسه‌ر برینداربوون.

خۆپیشاندەرانی چەپ لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا دەستیان بە شەڕ و پێکدادان و بەکارهێنانی هێزی جەستەیی دژی ئەفسەرانی پۆلیس كردووه‌.

پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، 53 ئەفسەر تووشی  لێدان و ئازاری هەناسەدانیان بوونه‌وه‌ بەهۆی كردنه‌وه‌ی ئاگر و رشاندنی ئاگرکوژێنەوە،  ده‌شڵێت: باری تەندروستی 17 پۆلیس خراپە و چیتر ناتوانن خزمەت بکەن.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، زیاتر لە 20 دۆسیە بە تۆمەتی پێشێلکردنی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی بەرپرسانی پۆلیس و زیانگەیاندن بە جەستەیان تۆمارکراوە.

.
.