دوای مانگێك له بوومه‌له‌رزه‌كه هێشتان لابردنی داروپه‌ردوو له مه‌ڕه‌ش كۆتایی نه‌هاتووه
K24 - هەولێر
دوای تێپەڕبوونی مانگێک لە بوومەلەرزە به‌هێزه‌كه‌ی توركيا، هێشتا لە مه‌ڕه‌ش تیمەکان لە هەوڵی لابردنی داروپەردووی ئەم کارەسات سرووشتییە بەردەوامن.
بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەت، دوو ملیۆن رزگاربوو پەنایان بردووەتە بەر چادر یان کۆنتێنەر کە لە گۆڕەپانی یاری یان پارکدا دانراون، بەڵام ئه‌مه به‌شی هه‌مووان ناكات، کە رۆژانە 250 تۆن داروپەردوو دەگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی شار.
ئادەم سیرین هاووڵاتییەکی دانیشتوی مەڕەشە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، توانیوویه‌تی لەگەڵ هاوسەرە دووگیانەکەی له‌كاتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا له شوقه‌كه‌یان هەڵبێن، ئەو دەڵێت: ئێستاش لە هەموو نهۆمێکدا گوێم لە هاوار و ناڕەحەتی دەبێت.
سۆڵماز تۆگاجار، زیان لێككه‌وتووه‌كی دیكه‌ی كاره‌ساته‌كه‌یه و له‌گه‌ڵ کەسوکارەکەی بڕیاریاندا بگەڕێنەوە بۆ ماڵە وێرانکراوەکەیان، ده‌شڵێت، "دەترسین، بەڵام هیچ بژاردەیەکی دیکەمان لەبەردەستدا نییە".
ژنێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن 50 ساڵ لەگەڵ دراوسێکانیدا لە حەوشەی مزگەوتی کەهرامان مەڕەشدا بەدوای خێمەیەکدا دەگەڕێن، تۆگاجار بەرپرسی قەزاکە تۆمەتبار دەکات 11 خێمە لە باخەکانی موختاردابۆ هاوڕێكانی خۆی ته‌رخان كردووه.
ئیبراهیم بایلا له‌گه‌ڵ هاوسەرەکەی و دوو کوڕەکەیان کە تەمەنیان 5 ساڵ و 2 مانگە، هه‌ندێك فه‌رشی له‌ناو چادره‌كه‌دا راخستووه و دەڵێت: لە ئێستادا هیچ کێشەیەکی نییە، کەش و هەوا باشە، بەڵام کاتێک باران دەبارێت چی بکەین؟ باشه ئێمه هێشتا لە ژیانداین و توانیم هەموو خزمەکانم لە ژێر داروپەردوو دەربهێنم، بە دایک و باوکه بەساڵاچووه‌كه‌شمه‌وه.