عێراق پلانی هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر 20 ملیۆن چه‌كی ده‌ست هۆزه‌كان و گرووپه‌كاندا بگرێت
K24 - هەولێر
حكومه‌تی عێراق پلانێكی تۆكمه‌ی به‌هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داڕشتووە، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی كه له ده‌ستی هۆزه‌كان و گرووپە نایاساییه‌كاندا هه‌ن، كه به 20 ملیۆن پارچه چه‌ك ده‌خه‌ملێنرێت و بووه‌ته زیادکردنی کردەوە تیرۆریستییەکان لە عێراق.
غازی فەیسەڵ حوسێن، سەرۆکی سەنتەری عێراقی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، به سكای نیوزی عه‌ره‌بی گوت: حكومه‌ت ده‌توانێت سه‌ركه‌وتوو بێت له نه‌هێشتنی چه‌ك له‌ده‌ستی هۆزه‌كان و گرووپە نایاساییه‌كان.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی نیشتمانی هەمیشەیی بۆ رێکخستنی چەک و سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتی کرد، له كۆبوونه‌كه‌دا سیۆنیتا گراسی، بەڕێوەبەری جیهانی بەرنامەی چەک لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوان ئاماده‌بوو.
وه‌زیری ناوخۆی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له چوارچێوه‌یی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رێگری ده‌كه‌ین له‌چه‌كی بێ مۆڵه‌ت.
غازی فەیسەڵ حسێن، ده‌شڵێت "بوونی 20 ملیۆن چەک لە دەستی هۆز و گرووپە نایاساییه‌كان لە دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەتدا هۆکارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ: لاوازی دامودەزگاکانی دەوڵەت لە دوای 2003،وه بەداخەوە بەهۆی دابونەریتی خێڵه‌كیه‌وه ئەم چەکە بۆ شەڕە ناوخۆییەکانی نێوان خودی خێڵەکان بەکارهێنرا. بابەتەکە لە چەکی سووکدا نەوەستا، بەڵام هۆزه‌كان لە کاتی رووبەڕووبوونەوەکانی نێوانیاندا بە هۆکاری تۆڵە سەندنەوە بوونه خاوەنی چەکی مامناوەند و قورس کە زۆر مەترسیداره".
راشیگەیاند "چەکی کۆنترۆڵ نەکراو لە دەستی گرووپە نایاساییەکان هەیە و ملکەچی دامودەزگا ئەمنییەکانی دەوڵەت نین، لەوانە ئەوانەی کە خاوەنی مووشەکی کاتیۆشا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانن، ئەمە جگە لە چەکی سووک و قورس و مامناوەند و ئەمەش کارێکی زۆر مەترسیدارە، چونکە پابەند نین بە رێساکانی شەڕکردن و بڕیارەکان یان سیاسەتەکانی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان یان ئاسایشی نیشتمانی.
هەروەها باندەکان خاوەنی چەکن، مافیاکانی تاوانی ڕێکخراو لە قاچاخی مادەی هۆشبەر و نەوت و بازرگانیکردن بە مرۆڤ کاردەکەن، کە هەموو ئەمانە لەلایەن ڕێکخراوەکانەوە پاڵپشتی دەکرێن و هەندێکجاریش کاتێک رووبەڕووی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان دەبنەوە توندوتیژی ئەنجام دەدەن.
بۆیە ئەم چەکە چ لە بەردەستی تاکەکان یان رێکخراوەکاندا بووبێت، بەشداربووه لە دیاردەی تیرۆر و توندوتیژی لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور و بەغدا و ئەوانی دیكه‌دا.