ئێران سعودیه به باوكی قاعیده و تاڵیبان تۆمه‌تبار ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، توركی فه‌یسه‌ل سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری سعودیه به باوكی قاعیده و تاڵیبان تۆمه‌تبار ده‌كات، كه به‌شداری كۆنفڕانسێكی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران له پاریس كردووه.
ئاژانسی ئیسنای ئێرانی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: "باوكی قاعیده و تاڵیبان، نه‌زۆكی ده‌وڵه‌تی خۆی به نموونه‌یه‌كی نوێ له نه‌زانینی سیاسی پیشاندا".
هه‌روه‌ها سعودیه به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه "تیرۆریزم و تیرۆریسته‌كان وه‌ك ئامرازێك بۆ پێشبردنی ئامانجه‌كانیان دژی وه‌ڵاتانی موسڵمانی ناوچه به‌كاردێنێ".
به‌ده‌نگهاتنی كۆماری ئیسلامی ئێران پاش ئه‌وه‌ی دێت كه توركی فه‌یسه‌ڵ به‌شداری كۆنفرانسێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێران له پاریس ببوو و حكوومه‌تی ئێران به ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دراوسێ و "دامه‌زارندنی رێكخراوه‌كانی تایفی" تۆمه‌تبار كردبوو و پێشبینی ئه‌وه‌شی كردبوو كه داواكاری ئۆپۆزسیۆنی ئێران بۆ رووخاندنی رژیمی ئێران سه‌ر ده‌گه‌رێت، كه به خۆیشی له‌گه‌ڵ رووخانی رێژیمی ئێستای ئێران دایه.
به‌شدارانی كۆنفرانسه‌كه به هوتاف لێدان و گوتنه‌وه‌ی دروشمی "الشعب يريد إسقاط النظام" پێشوازییان له توركی فه‌یسه‌ڵ كرد.
فه‌یسه‌ڵ له به‌شێك له قسه‌كانیدا گوتبووی: "ئێران به بیانووی یارمه‌تیدانی هه‌ژاران له عێراق، لوبنان، سوریا و یه‌مه‌ن ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری ناوخۆییان ده‌كات و پشتیوانی له گروپه چه‌كداره‌كانی تایفی ده‌كات كه ئامانجیشی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌یه، به‌ڵام ده‌بێته هۆی په‌رواوێزخستنی خودی ئێران، كه زیانمه‌ندی سه‌ره‌كیش خه‌ڵكێ ئێرانه".