سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتیمانی دەکات

سه‌رۆك بارزانی و ئه‌یاد عه‌للاوی
سه‌رۆك بارزانی و ئه‌یاد عه‌للاوی

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتیمانی بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکان گفتوگۆیانكرد.

رۆژی سێشەممە (7ی ئادار/مارسی 2023) لە شاری هەولێر سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتیمانی کرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی باره‌گای بارزانی، لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندی تەحەددیاتەکان ئاڵوگۆڕ کرد.

0