عێراق و ئێران لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ پارێزگاریكردن له ناوچه سنوورییه‌كان پێكده‌هێنن
K24 – هه‌ولێر:
عێراق و ئێران لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ هه‌ماهه‌نگیی و پاراستنی سنوور پێكده‌هێنن و هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری هه‌ردوو وڵاتیش له‌سه‌ر كشاندنه‌وه‌ی سنووری نێوانیان رێككه‌وتن.
هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری عێراق و ئێران لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ پارێزگاریكردن له ناوچه سنوورییه‌كان پێكده‌هێنن و هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناوچه‌ی یه‌كی پاسه‌وانی سنووری عێراق و فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووری پارێزگای سنه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ده‌روازه‌ی باشماخ رایانگه‌یاند، مه‌به‌ست له‌و هه‌نگاوه بۆ رێگریكردنه له بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كاری نا یاسایی له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیشدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووری پارێزگای سنه، لیوا حەمادە فازڵ دزەیی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناوچه‌ی یه‌كی پاسه‌وانی سنووری عێراق رایگه‌یاند، مه‌به‌ست له‌و هه‌نگاوه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كاره نایاساییه‌كانه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، عەقید محەممەد سبھەری، فەرماندەی پاسەوانی سنووری پارێزگای سنە، ئاشكرایكرد، لەگەڵ لایەنی عێراقی تاوتوێی دۆخی سنوورەكانیان كردووه و گوتیشی: ئێستا لەو ناوچە سنوورەییانە كەمترین كێشە ھەیە.
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند مانگی رابردوودا هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران به‌پاساوی بوونی هێزی به‌رهه‌ڵستكار بۆردومان و هێرشه مووشه‌كییه‌كانیان بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان چڕكرده‌وه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی مه‌ده‌نی بوونه قوربانی و زیانی زۆری ماددیش به‌ر دانیشتوانی ناوچه بوردومانكراوه‌كان كه‌وت، فشاره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و رێگریكردن له پێشێلكارییه‌كانی سه‌ر خاكی كوردستان، حكومه‌تی عێراق چه‌ند هه‌نگاوێكی ناو، له‌وانه‌ش پێكهێنانی هێزێكی زیاتر له سێ هه‌زار كه‌سی بۆ پارێزگاریكردن له سنوورەکان.