مه‌سرور بارزانی و فائق زێدان تاووتوێی ئامادەکردنی هه‌ردوو پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و نەوت و گاز ده‌كه‌ن

سه‌رۆكی حکومەت له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق كۆبووه‌وه‌
سه‌رۆكی حکومەت له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق كۆبووه‌وه‌

K24 - هەولێر:

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 3/8 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، لە شاری هەولێر له‌گه‌ڵ دادوەر فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و هەنگاوەکانی ئامادەکردنی هەردوو پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و نەوت و گاز کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەرفەتێکی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور هەیە.

6
7
76