نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید: ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو له ده‌رمانخانه‌كاندا نه‌ماوه
K24 - هەولێر:
له‌هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێك بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌رمانی ماوه به‌سه‌رچوو و قاچاخ به‌ڕێوه‌چوو، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر له‌مباره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌كه كه له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پێكهاتوون، ئه‌مڕۆ له هه‌موو شاروشارۆچه‌كه‌كان ده‌ستییان به‌كاره‌كان كرد.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، لیژنه‌یه‌ك بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌رمانی ماوه به‌سه‌رچوو و قاچاخ ئه‌مڕۆ ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێك له هه‌موو شاروشارۆچه‌كه‌كان كرد، كه نوێنه‌ری گشت لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی تێدایه و قایمقامییه‌ت سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئێمه ئه‌مڕۆ هه‌ژده ده‌رمانخانه‌مان پشكنیووه، كه له كۆی گشتی هه‌شت پاكه‌ت ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌ستیبه‌سه‌رداگیرا، ده‌رمانخانه‌كان ده‌رمانی قاچاخ و ماوه به‌سه‌رچووی تێدا نه‌ماوه".