گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: سه‌ردانی لۆید ئۆستن له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی عێراق بووه
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا لۆید ئۆستن له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی عێراق بووه.
باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق دووپاتیكرده‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌غدا راگه‌یه‌ندراو بوو و به ره‌زامه‌ندیی حكومه‌ت بوو.
روونیشیكرده‌وه، ئۆستن هه‌ڵگری په‌یامێكی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو بۆ پشتیوانیكردن له سه‌قامگیری عێراق و سه‌ردانێكی له‌ناكاو نه‌بوو و به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك ئه‌مه‌ریكا ئێمه‌ی لێ ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
عه‌وادی ئاشكراشیكرد، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكادا گفتوگۆ له‌باره‌ی هاوكاری ستراتیژی له نێوان هه‌ردوو وڵات كرا و له نامه‌كه‌ی بایدنیشدا بۆ عێراق هاتووه، ئه‌و هیواداره عێراق سه‌قامگیر و ئارام بێت.
گوتیشی: سوودانی له سیاسه‌تی په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌دا په‌یڕه‌وی هاوسه‌نگی ده‌كات و په‌یوندییه‌كانی عێراقیش و ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی هاوكاری راهێنان و ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌كانه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و عێراق پێویستی به بوونی هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری بیانی نییه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، سه‌ردانه‌كه‌ی ئۆستن بۆ به‌غدا كاردانه‌وه‌ی به‌شێك له گرووپه شیعه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته به‌غدا و دواتر سه‌ردانی هه‌ولێری كرد.
ئۆستن له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌روه‌ها له هه‌ولێریش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی كۆبووه‌وه.