وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا: هیچ داتایەکی زانستیی نییە ئاماژە بە بوونی په‌تا له ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه‌کاندا بکات
K24 - هه‌ولێر:
فەخرەددین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا له‌باره‌ی بوونی نه‌خۆشی له‌و پارێزگایانه‌ی كاریگه‌ریی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر، رایگه‌یاند: "لەئێستادا هیچ داتایەکی زانستیی نییە ئاماژە بە پەتایەک بکات".
فه‌خره‌ددین كۆجا له میانی لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی مه‌یدانیی شارۆچكه‌ی سامانداغ سه‌ربه پارێزگای هاتای، باسی له دۆخی ئەو ناوچانە کرد کە رۆژی شەشی شوبات رووبەڕووی بوومه‌له‌رزه بوونەوە.
كۆجا رایگه‌یاند: "بەپێی ئەو شیکارییەی بۆ ئەو سامپڵانە کراوە کە لە هاتای وەرگیراوە، پێویستە ئاوی تۆڕی شارەکە نەخورێتەوە و ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی گشتیی وه‌ك پاككردنه‌وه به‌كاربهێنرێت".
وەزیری تەندروستیی تورکیا له‌باره‌ی بوونی نه‌خۆشی له‌و پارێزگایانه‌ی كاریگه‌ریی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر، رایگه‌یاند: "لەئێستادا هیچ داتایەکی زانستیی نییە ئاماژە بە پەتایەک بکات".
فەخرەددین کۆجا ئاشكرایكرد، تا ئه‌و كاته‌ی نەخۆشخانەکانی بەیلیکدوزو و ئەیوب دەکرێنەوە، کۆلێجی پزیشکیی (چاپا) ئیستانبوڵ بەکاردەهێندرێت.