ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان: گرووپێکی ناو یەکێتیی لە ئەنجامی کێشە ناوخۆییەکانی ناو حیزبەکەیان هەڵیانکوتاوەتە سەر باخێک
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، "گرووپێکی ناو یەکێتیی نیشتمانی لە ئەنجامی کێشە ناوخۆییەکانی ناو حیزبەکەیان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵیانکوتاوەتە سەر باخێک لە گوندی کێلەسپی و چەند کەسێکیان دەستگیر کردووە."
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (8ـی ئادار/مارسی 2023)، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باخی لاهوور شێخ جه‌نگی له گوندی كێله‌سپی، له سنووری سلێمانی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، "گرووپێکی ناو یەکێتیی نیشتمانی لە ئەنجامی کێشە ناوخۆییەکانی ناو حیزبەکەیان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/3/8 هەڵیانکوتاوەتە سەر باخێک لە گوندی کێلەسپی و چەند کەسێکیان دەستگیر کردووە."
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "ئەم پەلامارە هیچ پەیوەندییەکی بە یاسا و لایەنە فەرمییەکانەوە نەبووە و زیاتر بڕیارێکی حیزبی و تاکەکەسی بووە و ئەم جووڵەیە ڕێز نەگرتنە لە سەروەریی یاسا و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان."
ده‌قی روونکردنەوەكه‌ی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:
گرووپێکی ناو یەکێتیی نیشتمانی لە ئەنجامی کێشە ناوخۆییەکانی ناو حیزبەکەیان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/3/8 هەڵیانکوتاوەتە سەر باخێک لە گوندی کێلەسپی و چەند کەسێکیان دەستگیر کردووە. ئەم پەلامارە هیچ پەیوەندییەکی بە یاسا و لایەنە فەرمییەکانەوە نەبووە و زیاتر بڕیارێکی حیزبی و تاکەکەسی بووە و ئەم جووڵەیە ڕێز نەگرتنە لە سەروەریی یاسا و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
2023/3/8