به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ گۆڕدرا
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رێكی نوێ بۆ كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق داده‌مه‌زرێندرێت و به‌ڕێوبه‌ری پێشووی كۆمپانیاكه‌ش ده‌گوازرێته‌وه فه‌رمانگه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ" رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رێكی نوێ بۆ كۆمپانیاكه دامه‌زرێندرا و عه‌ممار عه‌بدوڵڵا عه‌نبه‌كی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی كۆمپانیای سۆمه ده‌ستبه‌كاربووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، عه‌ممار عه‌بدوڵڵا عه‌نبه‌كی له شوێنی عه‌لا یاسری وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ دامه‌زراوه و یاسریش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.