کازمی: بەهۆی گەندەڵی 600 ملیار دۆلار لە عێراق بەهەدەردراوە
K24 – هەولێر
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، رایگه‌یاند: گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاو هه‌یه له داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا، كه بووه‌ته هۆی دیارنه‌مانی زیاتر له 600 ملیار دۆلار.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، له دیدارێکی رۆژنامەوانیدا به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت-ی راگه‌یاند: كه‌سانێك هه‌ن هه‌وڵی ناشرین كردنم ده‌ده‌ن، ده‌یانه‌وێت هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كان بخه‌نه ئه‌ستۆی حكومه‌ته‌كه‌م، به سیسته‌می سیاسی 20 ساڵی رابردووشه‌وه.
كازمی، گوتیشی: گه‌نده‌ڵی زیاتر له 600 ملیار دۆلاری له سامانی گشتی عێراقدا كراوه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كان و قه‌واره حزبی و سه‌ربازییه‌كان و ناوچه‌یی به‌كارهێنراوه.
ده‌شڵێت: به‌داخه‌وه كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت مێژووی خراپی حوكمڕانی خۆیان پاك بكه‌نه‌وه، به‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان بخه‌نه ئه‌ستۆی حكومه‌تی كازمی، كه هیچ حزب و میلیشیا و كوتله‌ی په‌رله‌مانی نییه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بۆ قوڵایی وڵاتانی عه‌ره‌بی سرووشتیه، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دراوسێیه‌كان".
ده‌شڵێت: ده‌سه‌ڵاتی شیعه له عێراق پشتیوانی ئه‌م رێبازه ده‌كات.
مستەفا کازمی، روونیشیكرده‌وه: عێراق هه‌وڵده‌دات، په‌یوه‌ندییه‌كانی له وڵاتێك بۆ وڵاتێكی دیكه له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كتر بنیات بنێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ست به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی محه‌ممه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه له فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و سعوودیه دا ده‌كات.
كازمی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی دانی نا به‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌یتوانیووه چاره‌سه‌ری كۆنتڕۆڵكردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت بكات، هه‌روه‌ها باسی له‌و كوشتنانه كرد، كه چالاكوانانی سیاسی ده‌كرانه ئامانج، كه هه‌ندێك جار ئه‌وكه‌سانه به‌ناوی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه تاوانه‌كانیان ئه‌نجام ده‌دا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، باسی له سێ هه‌وڵی كوشتنی خۆیدا كرد كه كراوه‌ته ئامانج، له هه‌وڵی یه‌كه‌میدا ماڵه‌كه‌ی كرایه ئامانج، جارێكی دیكه دوای له سێداره‌دانی سه‌دام حوسێن بووه، كه ته‌رمه‌كه‌ی له نزیك ماڵی ئه‌و و ماڵه‌كه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق له ناوچه‌ی سه‌وز فڕێدرابوو.
کازمی باسی لەوەشکردووە: جارێكیان ده‌ستگیركراوێك دانی نا به شاردنه‌وه‌ی كاغه‌زێك، كه ئه‌وكاغه‌زه زانیاری تێدابووه و بووه‌ته هۆی ئاشكراكردنی شوێنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، ئه‌وكات عێراقییه‌كان هاوكاری ئه‌مه‌ریكییه‌كانیان كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی سه‌رۆكی رێكخراوی داعش.
ده‌شڵێت: كاتێك سه‌دام حوسێنی سه‌رۆكی پێشووی رژێمی عێراق له سێداره‌درا، ته‌رمه‌كه‌یان له‌نێوان ماڵی من و ماڵی نوری مالیكی له ناوچه‌ی سه‌وز فڕێدابوو، منیش ئه‌و كاره‌م ره‌تكرده‌وه، كۆمه‌لێك پاسه‌وان له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه كۆببووه‌نه‌وه، منیش داوام لێ‌كردن دوور بكه‌ونه‌وه له‌به‌ر رێزی ته‌رمه‌كه.
دواتر نوری مالیكی فه‌رمانی كرد به‌شه‌و ته‌رمی سه‌دام حوسێن، راده‌ستی هۆزی نه‌دا بكات، كه هۆزه‌كه‌ی سه‌دام حوسێنه، ئه‌وانیش هاتن له ناوچه‌ی سه‌وز وه‌ریانگرته‌وه.
كازمی راشیگەیاند: ته‌رمی سه‌دام حوسێن له‌تكریت به‌خاك سپێردرا، به‌ڵام له دوای ساڵی 2012 كاتێك داعش كۆنتڕۆڵی شوێنه‌كه‌ی كرد، ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رهێنرا له‌و شوێنه و گواسترایه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه كه كه‌س نازانێت له كوێیه.