بەهۆی لەدەستدانی پێنج کەس لە خانەوادەکەی باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشیی له مام چه‌تۆ دێڵزه‌یی ده‌كات
K24 - هەولێر:
بەهۆی لەدەستدانی پێنج کەس لە خانەوادەکەی بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە، باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشیی له مام چه‌تۆ دێڵزه‌یی ده‌كات و رایدەگەیەنێت، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
هەروەها بارەگای بارزانی لە میانەی پرسەنامەیەکدا ئاماژە بەوەش دەکات، له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت و شیفای خێر و سه‌لامه‌تی به برینداره‌كان بگه‌یه‌نێت.
دەقی پرسەنامەکە:
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێز مام چه‌تۆ دێڵزه‌یی،
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێنج كه‌س له خانه‌واده‌كه‌تانمان بیست كه به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیله‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و خزمانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبووان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینیان شاد بكات و شیفای خێر و سه‌لامه‌تی به برینداره‌كان بگه‌یه‌نێت.
إنا لله وإنا اليه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
13ـی ئاداری 2023