ئوسترالیا به به‌های 245 ملیار دۆلار ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی ده‌كڕێت
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا رایگه‌یاند، به هاوكاری ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا، پڕۆژه‌ی ئوسترالیا بۆ ئه‌و ژێرده‌ریاییانه‌ی به وزه‌ی ئه‌تۆمی كارده‌كات، بۆ 30 ساڵی داهاتوو به بودجه‌ی 245 ملیار دۆلار ده‌ستپێده‌كات.
ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا، رایگه‌یاند، کڕینی ژێردەریاییەکانی ئەمەریکا كه به وزه‌ی ئەتۆمی كارده‌كات و به‌شداری كردن له پڕۆژەی دروستکردنی ژێردەریایی نوێ، گەورەترین وەبەرهێنانی سەربازییه لە مێژووی ئوسترالیادا.
دوێنێ دووشه‌ممه لە شاری سان دیێگۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و ریشی سو‌ناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا كۆبوونه‌وه.
ئه‌لبانێز رایگەیاند، وڵاتەکەی کاردەکات بۆ پەرەپێدانی تواناکانی لە بواری تەکنەلۆژیای ئەتۆمی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا، ئاماژەی بەوەشکردووە، تێچووی پڕۆژەکە تا سەرەتای ساڵی 2055 نزیکەی 245 ملیار دۆلارە.
راشیگەیاند، ئوسترالیا لە سەرەتای ساڵی 2030 دا سێ ژێردەریایی بە وزه‌ی ئەتۆمی وەردەگرێت.
گوتیشی: بەرنامەکە بە وەبەرهێنانی چوار ملیار دۆلار لە ماوەی چوار ساڵدا دەستپێدەکات بۆ فراوانکردنی بنکەیەکی گەورەی ژێردەریایی و دروستکردنی ژێردەریایی لە وڵاتەکەدا، هەروەها راهێنانی کرێکاری لێهاتوو.
لای خۆیەوە، جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی رایگه‌یاند، ئوسترالیا سێ ژێردەریایی ئەمەریکایی بە وزه‌ی ئەتۆمی كارده‌كات لە جۆری "ڤێرجینیا" دەکڕێت، لەگەڵ ئەگەری کڕینی دوو ژێردەریایی دیکە.
یەکەم ژێردەریایی ئوسترالی به‌ناوی"SSN-OCOS" كه به‌نه‌وه‌ی نوێی ژێردەریاییەکان داده‌نرێت، لە ساڵی 2042 رادەستی دەکرێت، و سێ ساڵ جارێک یەکێکیان دروست دەکرێت تا ژمارەی ژێرده‌ریاییه‌كانی ده‌گاته ده‌ست.