ئەمشەو کەناڵی كوردستان24 دۆكیومێنته‌ری دەست بە پەخش دەکات

K24 - هەولێر:
ئەمشەو کاتژمێر (09:00) كه‌ناڵی ناوخۆیی كوردستان24 دۆكیومێنته‌ری دەکرێتەوە و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام (24 کاتژمێری) په‌خشی ده‌بێت.
پەخشی کەناڵی كوردستان24 دۆكیومێنته‌ری لەسەر ئامێرەکانی (MyTv Plus، Mix Media، Istar، Family box، HD box) دەبێت.
پێشتر سه‌روه‌ر محیه‌ددین، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فیلمی دۆكیومێنته‌ری كوردستان24 له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كه رایگه‌یاندبوو، جێگه‌ی به‌تاڵی سینه‌ما به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و فیلمی "به‌ڵگه‌نامه‌یی" به‌تایبه‌تی زۆر دیاره له‌ناو جیهانی میدیایی كوردی، بۆیه ئێمه وه‌ك خۆمان له‌رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه‌وه ده‌مانه‌وێت ئه‌م به‌تاڵاییه به فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی باش و به كوالیته‌یه‌كی به‌رز بگوازینه‌وه بۆ نێو هه‌موو ماڵێكی كوردیدا.
ناوبراو گوتیشی: كوردستان24 دۆكیومێنته‌ری كه‌ناڵێكه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كار له بواری فیلمی دۆكیومێنته‌ریدا ده‌كه‌ن و هه‌ر كه‌سێك له‌ماوه‌ی رابردوودا كاریان له‌سه‌ر فیلمی دۆكیۆمێنته‌ری كردبێت ده‌توانن په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن و فیلمه دۆكیۆمێنته‌رییه‌كانیان بۆ بنێرن.