سەرکردەی "ئابڕوچوونه مێژووییه‌كه" ده‌یه‌وێت ببێته ڕاهێنەری بەڕازیل
یواکیم لۆف ڕاهێنەری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئەڵمانیا ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ ڕاهێنەرایەتی، بەڵام بۆ تیپێکی چاوەڕواننەکراو.
لۆف سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مۆندیالی 2014ـی برده‌وه و چه‌ندان ده‌ستكه‌وتی دیكه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام لە ساڵی 2021 دوای ئەوەی لە یۆرۆدا شکستی هێنا، ئەڵمانیای بەجێهێشت، لەوكاته‌وه سەرپەرشتی مەشقەکانی هیچ تیپێکی دیکەی نەکردووە.
ڕۆژنامەی "بیڵد"ی ئەڵمانی ئاشكرای كردووه لۆفی تەمەن 63 ساڵ ئامانجی ئه‌وه‌یه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل وه‌ربگرێت، کە دوای ڕۆیشتنی تیتی و شکستی هه‌ڵبژارده‌كه له مۆندیالی 2022، به‌رازیل به دوای ڕاهێنەرێکی نوێ‌دا دەگەڕێت.
لەم چەند هەفتەی ڕابردوودا بەڕازیل پەیوەندی بە گواستنەوەی چەند ڕاهێنەرێکی وەک کارلۆ ئەنچیلۆتی و خۆزێ مۆرینیۆ كردووه، بەڵام تا ئێستا به‌رازیل له‌گه‌ڵ هیچ راهێنه‌رێك نه‌گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن، بۆیە لۆف ئاواتەخوازە سوود لەم دۆخە وەربگرێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل بەردەوامه لە گەڕان بەدوای ڕاهێنەرێکی نوێ‌دا، بۆ ئەوەی لە درێژخایەندا سەرکردایەتی ئەرکەکە بکات، كه ئێستا به‌شێوه‌ی كاتی ڕامۆن مێنێزێس، ڕاهێنەری کاتی کە لە دوای ڕۆشتنی تیتیەوە سەرپەرشتی تیپەکەی کردووە.
ئیدناڵدۆ رۆدیگێز سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی به‌رازیل له دوایین لێدوانی دا رایده‌گه‌یه‌نێت به دوای راهێنه‌رێكی نوێ دا ده‌گه‌ڕێن و گوێ به‌وه ناده‌ن ناسنامه‌ی چی وڵاتێكه، گرینگ ئه‌وه‌یه توانای ركابه‌رییه گه‌وره‌كانی هه‌بێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی تۆپی پێی به‌رازیل ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م لۆف ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌و راهێنه‌ره‌ی پێشووی مانشافته‌كان له قۆناخی پێشكۆتایی مۆندیالی 2014 سه‌ركردایه‌تی سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی كرد به ئه‌نجامێكی "ئابڕووبه‌رانه" كه له نێو خاكی به‌رازیل (7 ـ 1) شكستی به سیلیساو هێنا.