بوومەلەرزەیەک ئێرانی هەژاند؛ "تیمە پەیوەندیدارەکان رەوانەی ناوچەکە کراون"

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە، شاری خۆی باکووری رۆژئاوای ئێرانی هەژاند

K24 - هەولێر: 

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلەی رێختەر شاری خۆی سەربە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا باکووری رۆژئاوای ئێرانی هەژاند.

بەپێی داتاکانی ناوەندی بوومەلەرزەناسیی نیشتمانیی ئێران، کاتژمێر 15:17 خولەک بوومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە شاری خۆی هەژاندووە.

بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 16 کیلۆمەتر لە توێکڵی زەویدا روویداوە.

حامید مەحبوبی، بەڕێوەبەری گشتیی لقی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە مانگی سووری ئێرانی بە میدیاکانی راگەیاند، دوای بوومەلەرزەکە تیمە پەیوەندیدارەکان رەوانەی ناوچەکە کراون و دواتر راگەیەندراو لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە، بڵاودەکەنەوە.

لە 28ی کانوونی دووەم بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.8 شاری خۆی هەژاند و لە ئاکامدا، سێ کەس گیانیان لەدەست دا و هەزار و 167ی دیکەیش برینداربوون.