عەلی عەلاق: له كۆتاییهاتن به قه‌یرانی نرخی دراو نزیكبووينه‌ته‌وه
K24 – هەولێر:
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی تێروته‌سه‌له‌یان له‌باره‌ی بازاڕی دراو له‌گه‌ڵ سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته كردووه و لەڕێگه‌ی سیستمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه له كۆتاییهاتن به قه‌یرانی نرخی دراو نزیكبوونه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (16ـی ئادار/مارسی 2023)، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له په‌راوێزی دیداری سلێمانی، عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی رێكاره نوێیه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عێراقی، توانیویانه چه‌ندین سه‌رپێچی ئاشكرابكه‌ن و به‌و هۆیه‌وه تا ئێستا مۆڵه‌تی كاركردن له بانكێك و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا وه‌رگیراونه‌ته‌وه و كاری هه‌ندێك كۆمپانیاش به‌یه‌كجاری راگیراوه.
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق گوتی، "به‌ر له ماوه‌یه‌كی كه‌م چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تێر و ته‌سه‌لمان له‌گه‌ڵ سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامداوه و دیراسه‌یه‌كی قووڵمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵئاوسان و جیاوازی نرخی دراو كردووه و چه‌ند رێكاری نوێش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازییه گیراونه‌ته به‌ر و له داهاتووشدا رێككاری نوێمان ده‌بێت".
هەروەها عەلی عەلاق روونیکردەوە، ئاماژه‌كان نیشانمان ده‌ده‌ن كه له‌و قۆناغه نزیك بووینه‌ته‌وه، كه تێیدا هاوسه‌نگی له نێوان خواست و خستنه‌ڕوو هه‌یه. وه‌ك تێبینیشمان كردووه، رووبه‌ری پێشوازیكردن له سیسته‌می نوێی بانكی تا دێت فراوانتر ده‌بێت، كه بریتییه له سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنی كه به‌رده‌وام تێیدا وردبینی پێشوه‌خته بۆ حه‌واڵه‌كردن ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش پارێزگاری له سه‌لامه‌تی كاری بانكی ناوه‌ندی و كۆمپانیا بازرگانییه‌كان و پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كات.
عەلی عەلاق گوتیشی، "وردبینییه‌كه به‌ر له پرۆسه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك روونه‌دات و نه‌تواندرێت مامه‌ڵه‌ی قاچاغ و سپیكردنه‌وه‌ی پاره رووبدات و له سزاكانیش دووركه‌وینه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێككه‌وتووین، كه نرخی دۆلار به 1320 دینار دیاری بكرێت".
سەربارەت بە پرۆسەی چاودێریکردن و ئاشکراکردنی سەرپێچییەکان، عەلاق ئاماژەی بەوەکرد، بانكی ناوه‌ندی ئامێری چاودێریی هه‌یه و ده‌توانێت سه‌رپێچییه‌كان ئاشكرا بكات و سزادانی سه‌رپێچیكاران به‌رده‌وامه و تا ئێستا به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه مۆڵه‌تی كاركردن له بانكێك و سێ كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو وه‌رگیراوه‌ته‌وه و كاری ژماره‌یه‌ك كۆمپانیاش به‌یه‌كجاری راگیراوه.