پارێزگای زیقار.. مامۆستایەکی زانکۆ کوژرا

ناسریە ناوەندی پارێزگای زیقار
ناسریە ناوەندی پارێزگای زیقار

K24 - هەولێر:

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای زیقار رایدەگەیەنێت، دوای دوو کاتژمێر لە کوشتنی مامۆستایەکی زانکۆ، بکوژەکانی دەستگیرکران.

ئەو سەرچاوە ئەمنییە روونیکردەوە، ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەکی ناسراو بە (حەی ئەلعەسکەری)لە پارێزگای زیقار، مامۆستایەکی زانکۆ بە ناوی (عەباس سیرامیک) بە چەقۆ لەلایەن سێ کەسەوە کوژرا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، هێزێکی ئەمنی شوێنی تومەتبارەکانی دەستنیشانکرد و پاشان هەڵیانکووتا سەرییان و دەستگیرکران، تۆمەتبارێکیش تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.

لەبارەی هۆکاری کوژرانی ئەو مامۆستایەی زانکۆ، سەرچاوە ئەمنییەکە باس لەوە دەکات، هۆکارەکەی بەهۆی ناکۆکی خێزانی لە میانەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەی برای تاوانلێکراو روویدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە چەقۆ لەلایەن ئەو سێ کەسە لە ناوەڕاستی شارەکە (عەباس سیرامیک) کوژرا.

تەرمی مامۆستاکە
تەرمی مامۆستاکە