هومام حەموودی: عێراق بەرەو سەقامگیری دەچێت

K24 - هەولێر:
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی رایدەگەیەنێت، لەگەڵ زیادبوونی هەلی وەبەرهێنان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر، عێراق بەرەو سەقامگیری دەچێت.
هومام حەموودی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، لەمیانەی راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی جووڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، عێراق بەرەو سەقامگیری زیاتر هەنگاو دەنێت.
هومام حەموودی راشیگەیاند، دەرکەوتنی چین لە ناوچەکە وەک یاریزانێکی نوێ و لێکنزیکردنەوەی وڵاتان لە لایەن پەککینەوە، هەژموونی رۆژئاوا لە ناوچەکە کەمدەکاتەوە و خزمەتیش بە رۆژهەڵاتی ناوین دەگەیەنێت و سەقامگیری و پێشکەوتنی پتر بەخۆوە دەبینێت.
حەموودی جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان دابین بکرێت.