زاخارۆڤا: مۆسکۆ رازی بوو 60 رۆژی دیکە هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانی درێژبکرێتەوە

ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا
ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا

K24 – هەولێر:

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایدەگەیەنێت، مۆسکۆ رازی بووە رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانی بۆ ماوەی 60 رۆژی دیکە درێژبکرێتەوە.

ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، مۆسکۆ رازی بووە تەنیا 60 رۆژی دیکە ماوەی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانی درێژبکرێتەوە.

زاخارۆڤا راشیگەیاند، هەموو ئەو زانییارییانە لەبارەی رێککەوتنی دانەوێڵەی ئۆکرانی رەتکراوەن، راستییەکەی تەنیا درێژکردنەوەی ماوەکەیەتی بۆ 60 رۆژی دیکە.

لە کۆتایی مانگی تەمموزی پارساڵ، سێ بەندەر لەسەر دەریای رەش کرانەوە، بەپێی رێککەوتنێک کە لەنێوان مۆسکۆ و کیێڤ بە سەرپەرشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و تورکیا ئەنجامدرا و رێگەی بە هەناردەکردنی سەدان هەزار تۆن دانەوێڵەی ئۆکرانی بۆ کڕیاران درا.