شاندێكی باڵای ئه‌منی ئێران لە عێراقە

K24 - هەولێر
شاندێكی باڵای ئه‌منی ئێران، به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی شه‌مخانی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران لە به‌غدای پایته‌ختی عێراقە.
به‌رپرسانی ئێرانی رایانگه‌یاند، عه‌لی شه‌مخانی، بۆ ئه‌وه سه‌ردانی به‌غدای كردووه، تاوه‌كو كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی ئه‌منی و ئابووری نێوان عێراق و ئێران تاوتوێ بكات.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی "ئێرنا"ی ئێرانی، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌بڕی 10 ملیار دۆلار، هه‌روه‌ها خێراتركردنی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان و ئاسانكاری بانكی تاوتوێ ده‌كات.
ئاژانسه‌كه ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆکان چارەسەری ئەو بابەتانە لە خۆدەگرێت کە بە تەحەددیاتی ئەمنی ناویبردووە، کە کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات هەیە.