پۆل بریمه‌ر: ئەمەریکا نەیتوانی بۆ هێرشکردنە سەر عێراق رەزامەندی ئەنجومەنی ئاسایش بەدەستبێنێت
K24 - هەولێر
پۆل بریمه‌ر، رایگه‌یاند: له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر عێراق، ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانیووه ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بهێنێت.
پۆل بریمه‌ر حاكمی عێراق، له 2003 دا، له هه‌ڤپه‌یڤینێكیدا به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاند، ئه‌وكاته‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری جه‌نگی ده‌ركرد و هێرشی كرده سه‌ر عێراق، نه‌یتوانیووه ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌ده‌ست بهێنێت، بۆ شه‌ڕی عێراق، ئه‌وكات جۆرج بۆش به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكای به پێشینه‌ی ئه‌ركه‌كانی له یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان زانیووه.
گوتیشی: له دیدی واشنتن كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی عێراق، بریتی بوون له، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و ئه‌یاد عه‌لاوی عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم و محه‌ممه‌د به‌حرلعلوم غازی یاوه‌ر و عه‌دنان پاچه‌چی.
تەنها یەک کەس، لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ ئامادەنەبووه پێشوازی لە پۆل بریمەر بکات یان چاوی پێی بکەوێت، ئەویش ئایەتوڵڵا عەلی سیستانییە.
بریمه‌ر ده‌شڵێت: زۆر كه‌س باس له ئاوڕدانه‌وه‌ی 20ساڵی رابردوو ده‌كه‌ن، به‌ڵێ خاڵی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌بوو كه جۆرج بۆش بڕیاری دا رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن، بڕوخێنێت، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ی ئێستا عێراقییه‌كان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بن، ئێستا باشتره له سه‌رده‌می سه‌دام.
بریمه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سوودەکان بۆ عێراقییەکان زۆر گەورەن، ئێستا دەتوانن حکومەتەکەیان هەڵبژێرن، ئێمە چیتر به دوای چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ ناگه‌ڕێین، چونكه لەو بەڵگەنامانەی کە دوای رووخانی لە پۆستەکەی دەستمان بەسەردا گرتووە دەزانین کە بەنیاز بووە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ دەستپێبکاتەوە.
له راستیدا ناوچەکە لە دۆخێکی باشتردایە، چونکە ئەگەر سەدام لە دەسەڵاتدا مابایه‌وه، ئەمڕۆ عێراقێکی ئەتۆمی لەبەردەم ئێرانێکی ئەتۆمیدا ده‌وەستاوە، هه‌روه‌ها ئێمە رێککەوتنی ئه‌تۆمیمان له‌گه‌ڵ ئێران نەدەبوو بۆ راگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکە، له ناوچەکە زۆر کەمتر سەقامگیری ده‌بوو و لانیکەم رووبەڕووی دوو زلهێزی ئەتۆمی دەبووینەوە ئه‌وانیش، ئێران و عێراقن.
حاكمی ئه‌وكاتی عێراق، روونیشی كرده‌وه: لە کاتێکدا من لە عێراق بووم، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئێران لەبەر نیگەرانیه‌كان بەرنامه‌ی ئه‌تۆمی خاو کردووەتەوە و نه‌یوه‌ستاندووه، ئێستا دەزانین ئەو رێککەوتنەی ئیدارەی ئۆباما لەگەڵ ئێران‌دا کردی، رۆژانە لەلایەن ئێرانییەکانەوە تێکدەدرێت، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌یه له‌ناوچه‌كه.
له پرسیاری ئه‌وه‌ی ئەمەریکا نەیتوانی رەزامەندی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ شەڕەکە بەدەستبهێنێت، ئایا شەڕەکە نایاسایی بوو؟ له‌وه‌ڵامدا گوتی: من 50 ساڵە بەشداری سیاسەتی دەرەوە ده‌كه‌م وه‌ك یاسایەکی گشتی هەمیشە باشترە پشتیوانییەکی فراوانی نێودەوڵەتیم هەبێت، بەڵام باوەڕم بەوە نییە کە ئەمەریکا پێویستی بە وەرگرتنی رەزامەندی نەتەوە یەکگرتووەکان هەبێت کاتێک مەترسییەکە مەترسی لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دروست دەکات.
له به‌شێكی دیكه‌ی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌دا رایگه‌یاند، هەواڵگرییەکان بڵاویان کردەوە کە سەدام چالاکانە بەدوای چەکی کۆمەڵکوژدا دەگەڕێت و ئەمەش روون نییە، بەڵام گرنگە لەبیرمان بێت نەک هەر دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا متمانەیان بەوە هەبوو کە سەدام خەریکی پەرەپێدانی ئەو چەکانەیه، بەڵکو دەزگا هەواڵگرییەکانی، فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئینگلیز و رووسیەکانیش، هەموویان لەگەڵ ئەمەریکا هاوڕا بوون، بۆیه پێم وایه هه‌ر سه‌رۆكێك له دوای 11 سێپته‌مبه‌ره‌وه سه‌ركه‌وتبایه، سەیری خەمڵاندنەکانی هەواڵگری ئەمەریکای دەکرد و دەیگوت، دەبێت شتێک لەبارەی سەدامەوە بکەین.