هوشیار زێباری: گەندەڵی لە عێراق بووەتە پیشە و خەڵک لەسەری دەژین
K24 - هەولێر
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق ده‌ڵێت: هێرشی ئەمەریکا بۆ رزگارکردنی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كەدا بووه، به‌ڵام دوای 20 ساڵ لە روخانی رژێمی بەعس ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووە وه‌ك پێوست نه‌بووه و گەندەڵی لە عێراق بووەتە پیشە.
هوشیار زێباری، به كه‌ناڵی BBC راگه‌یاند، ئه‌و هۆكارانه‌ی رێگری له به‌دیهێنانی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی درێژخایه‌ن ده‌كەن، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپ به‌ڕێوه‌به‌ردن و پێكهێنانی حكومه‌تێكی لاواز، هه‌روه‌ها هاتنی ئەمەریکا له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌دا بووه، به‌ڵام دوای 20 ساڵ له‌و له‌شكركێشیه ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهات وه‌ك پێوست نه‌بووە.
هوشیار زێباری نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی بەرامبەر بەو گەندەڵییە بەربڵاوەی ئەمڕۆ له وڵاته‌كه‌دا هەیە، پێیوایه گەندەڵی بووەتە پیشەیەک کە خەڵک لەسەری دەژین.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە رابردوودا دۆخەکە باشتر بووە، بەتایبەت لەنێوان ساڵانی 2014 بۆ 2016 کاتێک وەزیری دارایی بووە.
هۆشیار زێباری جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، ئەوەی لە هەرێمی کوردستان بەدەست هاتووە دەگەڕێته‌وه بۆ گەلی کوردستان، هه‌روه‌ها پێش هاتنی ئەمەریکا بۆ عێراق ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه به‌ده‌ست هاتوون، بەهۆی ئەو پارێزگارییە نێودەوڵەتییەی کە بۆ ناوچه‌كه هه‌بووە.
زێباری داوا لە حکومەتی ئێستای عێراق دەکات، کار بۆ سەقامگیرکردنی دەسەڵاتی دادوەری و دوورخستنەوەی لە سیاسەت بکات، هه‌روه‌ها داوای هەموارکردنەوە یان گۆڕانکاری لە دادگای باڵای فیدراڵی کرد، چونکە لەسەر بنەمای نادەستووری و نایاسایی دامەزراوە.
سەبارەت بە گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەبی، هۆشیار زێباری، پێشبینی ئەوەی دەکات، "لە لوتکەی داهاتوو یان لە لوتکەی دواتردا رووبدات، ئەمەش بەهۆی خواستی ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی لەنێویاندا عێراق.