لە دهۆک چەند کەسێک لەسەر تەقەکردن دەستگیرکران

K24 – دهۆک

پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیرکردووە، کە لە چوارچێوەی ئاهەنگەکانی پێشوازیکردن لە جەژنی نەورۆز تەقەیان کردووە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند کەسێکی دیکەش دەرچووە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد "سەرەڕای پەیامەکانی هوشیاری پۆلیس، چەند کەسێک بۆ دەربڕینی خۆشی لە ئاهەنگی پێشوازیکردن لە جەژنی نەورۆز لە دهۆک تەقەیان کردووە، دوای بەدواداچوون هێزەکانی پۆلیس دوو کەس دەستگیرکران".

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک، راشیگەیاند: "بە هەمان تۆمەت فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند کەسێکی دیکە دەرچووە، کە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە ناسراونەتەوە".