یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لە وڵاتان دیاریکرا

K24 - هەولێر:

لە هەرێمی کوردستان، عێراق، سعوودییە و قەتەر دووسبەی پێنجشەممە وەکو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئاداری 2023، لیژنەی باڵای بینینی مانگی سەر بە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەی چوارشەممە تەواوکەری مانگی شەعـبانە و دووسبەی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ سێشەممە هەر یەکە لە وەقفی سوننی عێراق، وەزارەتی ئەوقافی قەتەر و سعوودییە  دووسبەی پێنجشەممە وەکو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانیان دیاریکرد.