رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی باس له هۆكاری ده‌ركه‌وتنی داعش له عێراق ده‌كات

K24 - هەولێر:
رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنت به‌ریتانی له میانه‌ی گوتارێكی رۆژنامه‌وانی ئاماژه به هۆكاری ده‌ركه‌وتنی رێكخراوی داعش له عێراق سووریادا ده‌كات.
كیم سینگوبتا نووسه‌ر له رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنتی به‌ریتانی له میانه‌ی گوتارێكدا نووسیویه‌تی: جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، هۆكارێك بوو بۆ ده‌ركه‌وتنی داعش له عێراق و سووریا.
هه‌روه‌ها نووسه‌ر نووسیوویه‌تی: "ئه‌و جه‌نگه توڕه‌یی له ناخی گه‌نجانی عێراق دروستكرد، دواجار بووه هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به داعش و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه‌وه بكه‌ن".
ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، توڕه‌بوونی گه‌نجان له جه‌نگی عێراق و هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته، وایكرد چه‌ك هه‌ڵبگرن و كه تا ئێستاش كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی به‌روونی ده‌ر‌ده‌كه‌ون.
سینگوبتا باس له‌وه ده‌كات، له (18ـی مارس / ئاداری 2003)، تیمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا ناچاركران له عێراق بكشێنه‌وه، كه خه‌ریك بوون ئه‌و وڵاته‌یان له چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌پشكنی، له‌كاتی خۆكۆكردنه‌وه‌یان بۆ جێهێشتنی عێراق، ئه‌ندامێكی تیمه‌كه پێی راگه‌یاندم، "هیچمان له عێراق نه‌دۆزییه‌وه"، دوای پێنج مانگ، ئه‌و هۆتێله ته‌قییه‌وه كه ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانم تێدا بینی، بووه هۆی كوژرانی 22 كه‌س و برینداربوونی 100 كه‌سی دیكه، یه‌كێك له‌وانه‌ی كه له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا كوژرا، سێرجیۆ ڤێرا نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بوو، دواتر ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كتاپه‌رستی و جیهاد به‌رپرسیارییه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
ئه‌و نووسه‌ره ده‌شڵێت: "دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه، ناوی زه‌رقاوی بووه ناونیشانی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی عێراق، به‌رده‌وامبوونیان بووه هۆكاری ده‌ركه‌وتن و دروستبوونی داعش و چه‌ندین رێكخراوی دیكه و به‌رده‌وامبوونی هێرشه‌كان".
له‌باره‌ی ده‌ركه‌وتنی زیاتری بیری توندوتیژی له عێراق، له‌ساڵی 2006 راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه ده‌كات، جه‌نگی عێراق ته‌نیا هۆكارێك بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی تیرۆریستان به‌ره‌و عێراق و سووریا، دواتر رێكخراوی ئه‌لقاعیده ده‌ركه‌وت و ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ جیهادكردن و شه‌ڕكردن دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا هانده‌دا.
راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له ئه‌فغانستان دژی تاڵیبان و چه‌كداره بیانییه‌كانی ئه‌وێ ده‌جه‌نگان، ناچار له‌وێ سه‌نگه‌رییان بۆ عێراق و سووریا ده‌گواسته‌وه، كه زه‌رقاوی سه‌رپه‌رشتی ده‌كردن، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ژه‌نه‌ڕاڵ ویلیا‌م كالدوێڵ، مانگانه 70 چه‌كدار ده‌هاتنه ناو خاكی عێراقه‌وه.
ئه‌و چه‌كدارانه له سعوودیه، سوودان، سووریا، مییسر و ژماره‌یه‌ك وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا ده‌هاتن.