نێچیرڤان بارزانی: با وانه و ماناكانى مانگی ره‌مه‌زانی پيرۆز بكه‌ينه ده‌رفه‌تێكى نوێى لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، با به‌ها مرۆيى و ماناكانى ئه‌م مانگه پيرۆزه، بكه‌ينه ده‌رفه‌تێكى نوێى لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووە: "به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه، به گه‌رمى پيرۆزبايى له ته‌واوى موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان ده‌كه‌م. له يه‌زدانى مه‌زن داواكارم خێر و خۆشى و ئارامى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و ڕۆژوو و خواپه‌ر‌ستيى هه‌مووان قبووڵ بكات".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت: "با به‌ها مرۆيى و وانه و ماناكانى ئه‌م مانگه پيرۆزه بكه‌ينه ده‌رفه‌تێكى نوێى لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه و هه‌وڵى پێكه‌وه‌يى بۆ ته‌بايى و يه‌كڕيزى و كارى هاوبه‌ش، تا هه‌موومان بتوانين پێكه‌وه كێشه و ناكۆكييه‌كان تێپه‌ڕێنين، خزمه‌تێكى باشترى كوردستان بكه‌ين و به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بپارێزين".