به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز بابه‌شێخی ئێزدییان پیرۆزبایی له موسڵمانان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، بابه‌شێخی ئێزدییان پیرۆزبایی له موسڵمانانی جیهان، عێراق و كوردستان ده‌كات.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی بابه‌شێخی ئێزدییاندا هاتووه: به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی جیهان، عێراق و كوردستان ده‌كه‌ین.
هیواش ده‌خوازێت ئه‌و مانگه ببێته مانگی خێر و به‌ره‌كه‌ت و خۆشی، تێیدا گیانی مرۆڤایه‌تی و هاریكاری پته‌وتربێت.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی بابه‌شێخی ئێزدییان:
بهەلکەفتا هاتنا مەها رەمەزانا پیرۆز سەماحەتا بابێ شێخێ ئێزدیان ، شێخ علی شێخ الیاس گەرمترین و جوانترین پیرۆزباهیان ئاراستەی هەمی موسلمانێن جیهانێ و عیراقێ و هەرێما کوردستانێ دکەت ، هێڤیدارین هەیڤا خێر و بەرەکەت و خوشیێ بت و گیانێ مرۆڤایەتی و هاریکاریێ خورتر لێ بهێت , خودێ رۆژی و نڤێژ و عیبادەتێ هەمی لایەکی قەبوول بکەت.
سه‌ماحه‌تا بابێ شێخێ ئێزدیان
شێخ علی شێخ الیاس
22/3/2023