ئاسایشی هەولێر دەست بەسەر 299 کارتۆن گۆشتی هیندیدا دەگرێت

"بەشێوەیەکی ناتەندروست و بە قاچاخ  هاتووەتە هەولێرەوە"
بەشێك لەو گۆشتەی دەرستی بەسەرداگیراوە
بەشێك لەو گۆشتەی دەرستی بەسەرداگیراوە

K24 - هەولێر:

ئاسایشی پارێزگای هەولێر دەست بەسەر 299 کارتۆن گۆشتی هیندی قەدەغەکراودا دەگرێت، کە لە کۆگایەکی سەر رێگەی کەرکووک – هەولێر شاردراوەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، کارتۆنی گۆشتەکان لەنێو لەنێو کۆگایەکدا بووە و هەوڵدراوە بە نهێنی لەرێگەی بارهەڵگرەوە بخرێتە بازاڕەوە، بەڵام بەرلەوەی دابەشبکرێت، لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستیبەسەردا گیراوە.

هێمن عەدنان، پزیشکی ڤێرتێنەری بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەوان لە قایمقامیەتەوە ئاگادارکراونەتەوە، کە بڕێک گۆشتی هیندی، بەشێوەیەکی ناتەندروست و بە قاچاخ  هاتووەتە هەولێرەوە. گوتیشی: ئەو گۆشتە قەدەغەکراوە و بەهیچ شێوەیەک نابێت لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بفرۆشرێت.

ئاماژەی بەوەدا، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە ئاسایشی هەولێر پێیداون، 299 کارتۆن گۆشتی هیندی لە کۆگاکەدا بووە.