ھەولێر و واشنتن پرۆتۆكۆڵێكی سەربازی واژوو دەكەن

كۆبوونەوەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و جێگری وەزیری بەرگری ئەمریكا دەستیپێكرد

K24 - ھەولێر

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و بۆب وۆرک جێگری وەزیری بەرگری ئەمریكا لە پیرمام دەستیپێكرد.

پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی نێوان مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و بۆب وۆرک جێگری وەزیری بەرگری ئەمریكا لە پیرمام دەستیپێكرد، بڕیارە ھەر لە چوارچێوەی كۆبوونەوەكە ھەولێر و واشنتن پرۆتۆكۆڵێكی سەربازی واژوو بكەن كە ئەو پرۆتۆكۆڵە تا كۆتایی شەڕی داعش بەردەوام دەبێت و تێیداھاتووە ئەمریكا مووچە و ھاوكارییە سەربازیی زیاتر بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین دەكات".