یه‌ك هێشووه ترێ به 11 هه‌زار دۆلار
K24 - هه‌ولێر:
یه‌ك هێشووه ترێ، كه له 30 ده‌نك پێكهاتووه، له جۆری "رۆبی رۆمانی", له زیادكردنێكی ئاشكرادا به 1.1 ملیۆن یه‌نی ژاپۆنی فرۆشرا، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 11 هه‌زار دۆلار.
پیاوێك له رۆژئاوای ژاپۆنه‌وه ئه‌و بڕه پاره خه‌یاڵییه‌ی ته‌نها به یه‌ك هێشووه ترێی 30 ده‌نكی داوه، به‌ڵام قه‌باره‌ی هه‌ر ده‌نكێك، به‌قه‌د قه‌باره‌ی تۆپێكی تێنسی سه‌رمێز ده‌بێت.
كڕیاره‌كه ناوی تاكامارۆ كۆنیشیه و ده‌ڵێت: "ئه‌و هێشووه ترێیه له دوكانه‌مان نمایش ده‌كه‌ین، به‌ر له‌وه‌ی كڕیارانمان تامی بكه‌ن".
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "یانه‌ی رۆبی رۆمان" له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، ئه‌و جۆره ترێیه له ساڵی 1992ه‌وه له ژاپۆن چێنراوه و تا ساڵی 2004، له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی ئه‌و وڵاته چاندنی بووه‌ته باو، بۆ یه‌كه‌مجاریش له ساڵی 2008، یه‌كه‌م هێشوو له‌و جۆره ترێیه فرۆشرا.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانیا، له ساڵی 2008ه‌وه، ئه‌و جۆره ترێیه به نرخێكی به‌رز و خه‌یاڵی فرۆشراوه و ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره ترێیه‌ش ده‌كڕێن، هه‌وڵده‌ده‌ن بازرگانی پێوه بكه‌ن، یان ده‌یانه‌وێت شوێنه بازرگانییه‌كانییان پێ به‌ناوبانگ بكه‌ن.
ساڵى رابردووش شووتییه‌ك به 3 هه‌زار و 5 سه‌د دۆلار فرۆشرا، جگه له‌وه‌ش جۆرێكی گندۆره به 15 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.
كۆمه‌ڵه‌ی هاریكاری كشتوكاڵی، رێوڕه‌سمی تایبه‌ت بۆ فرۆشتنی ئه‌و جۆره میوانه رێكده‌خات و ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش بانگهێشت ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی زۆرترین خه‌ڵك به‌لای خۆیاندا رابكێشن.