بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤيديۆيه خاوه‌نى فه‌يسبووك نيگه‌ران ده‌كات
K24- هه‌ولێر
گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌نگدانه‌وه‌يه‌كى زۆرى له‌ناوه‌نده‌كانى راگه‌ياندن به‌دواى خۆي‌دا هێنا، به‌جۆرێك له‌و ڤيديۆيه‌دا گه‌نجێك له‌گه‌ڵ هاوڕێكه له‌ناو ئۆتۆمبێلدا له‌لايه‌ن پۆلسيى ئه‌مه‌ريكا ده‌كوژرێت.
مارك زوكربێرگ، خاوه‌نى كۆمپانياى فه‌يسبووك له په‌يجى تايبه‌تى خۆى، هاوخه‌مى به‌رامبه‌ر به‌و رووداوه و خانه‌واده‌ى كوژاوه‌وه‌كه ده‌ربرى و به‌دڵته‌زێنترين ڤيديۆى ناوى برد كه له‌ماوه‌ى ئه‌و هه‌فته‌يه‌دا بينيبێتى، چونكه ئه‌و پێيوايه ئه‌م گرته ڤيديۆيه تيشك ده‌خاته سه‌ر ترسێك كه مليۆنان ئه‌ندامى فه‌يسبوك رۆژانه رووبه‌رووى ده‌بنه‌وه و تێكه‌ڵ به هه‌ست و نه‌ستيان ده‌بێت.
بۆ بينينى ڤيديۆكه كليك لێره بكه