بەهۆی تەقینەوەی درۆنێکەوە لە شارۆچکەیەکی رووسیا سێ کەس بریندار بوون
K24 - هەولێر:
لە شارۆچکەی کیریکیڤیک لە هەرێمی تولا درۆنێک خۆی بە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا کێشاوە و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
بەرپرسانی رووسیا وردەکاری لەسەر رووداوەکە ئاشکرا ناکەن، هێشتان دیار نیە ئەو درۆنە لە ئۆکرانیاوە رەوانەکراوە یان نا.
ئەو شارۆچکەیەی تەقینەوەکەی تێدا روویداوە دەکەوێتە هەرێمی تولا و 300 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی ئۆکرانیا و 175 کیلۆمەتر لە مۆسکۆی پایتەختەوە دوورە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.