لە سعوودیە بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆیەوە 20 عەمرەکار گیانیان لەدەستدا

دیمەنی دوای رووداوە هاتووچۆوەکە
دیمەنی دوای رووداوە هاتووچۆوەکە

K24 - هەولێر:

لە سعوودییە 20 کەس لە ئاکامی رووداوێکی هاتووچۆی پاسێک کە عەمرەکارانی هەڵگرتبوو گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی سعوودیە بڵاویانکردووەتەوە، پاسێک لە نێوان شارەکانی ئەبها و عەسیر لە باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە دوای ئەوەی وەستێنەری لەدەستداوە خۆی بە پردێکدا کێشاوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، پاسەکە کە عەمرەکارانی دەگواستەوە بەهۆی پێکدادانەکەوە وەرگەڕاوە و دواتر گڕیگرتووە، بەهۆیەوە 20 سەرنشین گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

هاوکات میدیاکانی یەمەن باسیان لەوە کرد کە ئەو پاسەی تووشی رووداوەکە بووە عەمرەکارانی یەمەنی هەڵگرتبوو.

هێشتا هیچ روونکردنەوەیەک لەلایەن لایەنە فەرمییەکانەوە لەسەر رووداوەکە نەدراوە.