کێربی: بایدن نیگەران نییە لەوەی ئیسرائیل تووشی شەڕی ناوخۆ بێت

K24 - هەولێر

گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا نیگەران نییە لەوەی ئیسرائیل تووشی شەڕی ناوخۆ ببێت.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، جۆن کێربی، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، ئەمەریکا هێشتا نیگەرانە لە دۆخی ئیسرائیل و داوای سازشکردن دەکات، دەشڵێت: سەرۆک بایدن زۆر راشکاوانە نیگەرانییەکانی خۆی بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل راگەیاندووە، بەهۆی ئەو ناڕەزایەتیانەی دژی چاکسازی دادوەری کە بڕیارە جێبەجێ بکرێت.

لەبارەی سووریاشەوە کێربی گوتی: لەماوەی 36 کاتژمێری رابردوودا هیچ هێرش و کاردانەوەیەکمان لە سووریا نەبینیوە، هەروەها بە وریاییەوە دەمێنینەوە.