لە هەولێر کەسێک ئامۆزایەکی خۆی دەکوژێت و ئاسایش دەستگیری دەکات
K24 – هەولێر:
دوای رووداوێکی تەقەکردن لە گەڕەکی هەولێری نوێی شاری هەولێر، کە بووەی هۆی کوژرانی هاووڵاتییەک و براینداربوونی کەسێکی دیکە، دوای کاتژمێرێک لە رووداوەکە ئاسایشی هەولێر توانی بکوژەکە دەستگیربکات.
لەلایەن خۆیەوە، عەقید سەباح خدر، گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (28ـی ئادار/مارسی 2023)، لە گەڕەکی هەولێری نوێی شاری هەولێر، لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، لە نێوان دوو ئامۆزا، یەکێکیان بە ناوی (بارق ئەنوەر مەجید) کوژراوە، کەسێکی تریش بریندارکراوە.
گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، دوای لێکۆڵینهوه و دهستبهکاربوونی تیمهکانی بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ههولێر، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، تواندرا دوای یهک کاتژمێر له رووداوهکه، بکوژ بە ناوی (ر. ر. م.) دەستگیر بکرێت.
هەروەها راشیگەیاند، لێکۆڵینهوهکان لە رووداوەکە بهردهوامه و بەپێی ماددەی 406ـی یاسای سزادانی عێراقی، بکوژ بەندکراوه و رێکاری پێویست و یاسایی دەگیرێتەبەر بۆ تەواوکردنی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ئەم تاوانە.