بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
K24 – هەولێر:
بە گوێرەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک کە بۆ کوردستان24 نێردراوە، تێیدا دەردەکەوێت بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان سنووری بامەرنێ لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستیپێکردووە و پلەکانی گەرماش لە سنوورەکە بۆ ژێر پلەی سیلیزی دابەزیون.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی کوردستانیش ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرماش لە سەنتەری شارەکان دادەبەزن و بارانیش دەبارێت.