سوپای پاسداران كوژرانی ئهندامێكی له نزیك شاری دیمهشق راگهیاند

K24 - هەولێر:
سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی ئەفسەرێکی خۆی لە سووریا بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە پشتڕاستکردەوە.
لهمبارهیهوه بەشی پەیوەندییەکانی سوپای پاسداران راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە: پاسدار "میلاد حەیدەری" کە وەک راوێژکار لە سووریا كاری دهكرد، لە هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا بۆ نزیک شاری دیمهشق گیانی لەدەستدا.
سوپای پاسداران لەم راگەیەندراوەدا بێدەنگیی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر سەروەریی خاکی سووریای ئیدانە کردووە و جەختی کردووەتەوە کە ئیسرائیل وهڵامی ئەم هێرش و تاوانانەی وەردەگرێتەوە.