لاڤرۆڤ: رووسیا هەوڵ بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی نوێێ جیهانی دەدات

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا

K24 - هەولێر:

سێگری لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لەهەوڵی بەدیهێنانی سیستەمێکی نوێی جیهانیدایە.

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا راشگەیاند، رێوشوێنی پێویست دژی ئەو وڵاتانەی هەوڵی زیانگەیاندن بە رووسیا دەدەن دەگرنبەر.

لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشدا، سیستەمی ئابووری جیهانی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و چیتر جیهان یەک جەمسەر نییە، بەڵکو فرەجەمسەرە.

بە گوتەی وەزیری دەرەوەی رووسیا، رۆژئاوا هێرشێکی دڕندانەی دژیان دەستپێکردووە و دەیانەوێت رووسیا لەکەداربکەن.