دوای سێ رۆژ لە مانەوەی پاپای ڤاتیکان نەخۆشخانەی بەجێهێشت
K24 - هەولێر:
دوای سێ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان نەخۆشخانەی بەجێهێشت و "تەندروستیی جێگیرە".
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، پاش مانەوەی سێ رۆژ لەژێر چاودێری پزیشکیدا، پاپای ڤاتیکان نەخۆشخانەی بەجێهێشت و گەڕایەوە شوێنی حەوانەوەی خۆی.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، تەندروستی پاپا باشە و پاش بەجێهێشتنی نەخۆشخانەش دەستیکردووە بە ئامادەکارییان بۆ ئەنجامدانی جەژنی ئیستەر لە ڤاتیکان و لەگەڵ کریستیانەکان بەشداری ئەو جەژنە دەکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممەی رابردوو پاپای ڤاتیکان بەهۆی هەستکردن بە کێشە لەسنگ و سیستەمی هەناسەدانیدا رەوانەی نەخۆشخانە کرا.