ژاپۆن رێکاری تایبەت بۆ زیادبوونی رێژەی لەدایکبوونی منداڵ دەگرێتەبەر

K24 - هەولێر:

ئەنجوومەنی وەزیرانی ژاپۆن بڕیاری گرتنەبەری ژمارەیەک رێکارییدا بۆ زیاددبوونی رێژەی لەدایکبوونی منداڵ و گەشەی زیاتری دانیشتووان.

ئەنجوومەنی وەزیرانی ژاپۆن بڕیاریدا، چاودێرکردنی تەندروستی و گرنگیدان بە منداڵان زیاتربکات، هەروەها گرنگی زیاتر بە قەرزی بچوک بدات، ئەوەش لەپێناو هاندانی کچ و کوڕانی ژاپۆنی لەپێناو هاوسەرگیریکردن و خستنەوەی منداڵی زیاترە.

پلانەکەی ژاپۆن، پاش ئەوە هات، بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەک رێژەی دانیشتووانی ژاپۆن رووی لە کەمیکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ژاپۆن پلەی 11ی لە ریزبەندی زۆرترین ژمارەی دانیشووان لە جیهاندا گرتووە و ژمارەی دانیشتووەکانی دەگاتە 126 ملیۆن کەس.