ئیڤانکا لەسەر دۆسیەکەی باوکی بێدەنگی شکاند

K24 - هەولێر

ئیڤانکا ترەمپ، کچی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، نیشاندانی هاوسۆزی خۆی بۆ باوکی نیشاندا، کە بە تاوانی بێدەنگکردنی خانمە ئەکتەرێکی  فیلمە رووتەکان تۆمەتبار کراوە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، دوو کوڕەکەی ترەمپ، جونیۆر و ئێریک، یەکەم کەس بوون هاوسۆزییان بۆ باوکیان نیشان دا، کە لە مانگی نیسانی داهاتوودا ترەمپ دەبێت لە دادگا ئامادە بێت.

رۆژنامەکە هەڵوێستی ئیڤانکای بە "راگەیاندنێکی بێدەنگ" ناو برد، ئاماژەی بەو شتانە کردووە کە لە ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە سەبارەت بە کارلێکە بەردەوامەکانی دۆسیەکە.

ئیڤانکا نووسیویەتی: "دایک و باوکمم خۆشدەوێت، وڵاتەکەشم خۆشدەوێت،  ئەمڕۆ، هەست بە ئازار دەکەم بۆ هەردووکیان، لەگەڵ رێزم  بۆ دەنگە پشتیوانییەکانی کۆمەڵگەی سیاسی، دەربڕینی پشتیوانی و نیگەرانییەکانیان بەرز دەنرخێنم".

ئەم لێدوانە بە بێدەنگ ناو برا، چونکە کورتەیەک بوو لە دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ ترەمپی باوکی، کە رووبەڕووی کێشەی یاسایی بووەتەوە، لەکاتێکدا هەوڵدەدات لە رێگەی هەڵبژاردنەکانی 2024 بگەڕێتەوە کۆشکی سپی.

ئیڤانکا پۆستی راوێژکاری لە ئیدارەی باوکیدا هەبووە و هاوسەرەکەی جارێد کوشنەریش راوێژکارێکی دیار بووە لە ئیدارەی ترەمپ.

دوای چەند رۆژێک، بڕیارە دەسەڵاتداران لە دادگای نیویۆرک پەنجەمۆر و وێنەی ترەمپ وەربگرن، چونکە بووە یەکەم سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کە رووبەڕووی تۆمەتی تاوانکاری دەبێتەوە، لە دۆسیەیەکی پەیوەندیدار بەو پارەیەی کە لە ساڵی 2016 دا بۆ بێدەنگکردنی ئەستێرەیەکی فیلمە رووتەکان.